سوپای سوریا ده‌ستی كرد به كشانه‌وه له سوه‌یدا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا رایانگه‌یاند كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناو شاری سوه‌یدا، سوپا له شاره‌كه ده‌كشێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "سوپا به كرده‌وه ده‌ستیكردووه به كشانه‌وه له سوه‌یدا، به‌ڵام بۆردوومانی ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دواده‌خات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "رێككه‌وتین له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی تایبه‌ت كه ئه‌مشه‌و كۆتایی به دۆخه‌كه له سوریا ده‌هێنێت".
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریاش پشتڕاستی كرده‌وه كه "رێككه‌وتنێكی نزیك" له نێوان ئیسرائیل و سوریا بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كان له ژێر چاودێری ئه‌مریكادا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سوریا پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی واشنتۆن و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئێستا به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له حكومه‌تی سوریا كرد هێزه‌كانی له پارێزگای سوه‌یدا بكشێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان بدات.
تامی بروس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: "ئه‌مریكا داوا له سوریا ده‌كات هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان بدات".
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، بروس رایگه‌یاند كه "داوا له حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ین هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به هه‌موو لایه‌نه‌كان بدات بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه".
له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا سویدا شه‌ڕ و پێكدادانی خوێناوی له نێوان هۆز و لایه‌نه ناوخۆییه‌كان به‌خۆوه بینی كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 300 كه‌س كوژران.
دواتر هێزه‌كانی سوریا چوونه ناو ئه‌و شاره‌ی كه زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی دروزن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئاگربه‌ستێك كه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی ئه‌و شاره له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.
به‌رپرسانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند كه سوپای سوریا پێش چوونه ناو سوه‌یدا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ماهه‌نگی كردووه "به‌ڵام رێكه‌وتنه‌كه‌ی پێشێل كردووه"، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه له هه‌ماهه‌نگییه‌كه‌دا مه‌رجی ئه‌وه داناوه كه چه‌كی قورس ناهێنرێته ناوه‌وه.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئیسرائیل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی "رێگه به كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ باشووری سوریا نادات".
PM:11:50:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت