ئێران لە دەریای عومان دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری ‘قاچاخدا' گرت
وێستگەنیوز_
بەرپرسێکی باڵای نئێران دەڵێت، لە دەریای عومان دەستیان بەسەر کەشتییەکی بیانیدا گرتووە کە نەوتی قاچاخی بار کردبوو؛ و بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوورە ئاوییەکانی ئێراندا بووە.
موجتەبا قارەمانی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی 7ـی 2025 رایگەیاند، "تانکەرێکی بیانی لە دەریای عومان و لەناو سنوورە ئاوییەکانی ئێران بە تۆمەتی هەڵگرتنی دوو ملیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ و نەبوونی بەڵگەنامەی یاسایی پەیوەست بە باری کەشتییەکەوە، لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ئێران دەستی بەسەردا گیراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، 17 کەس لە ستافی کەشتییەکە لەلایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، کەشتییەکەش بۆ بەندەری جاسک لە پارێزگاری هورموزگان گوێزراوەتەوە.
هەتا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئێرانی و میدیایەکی ئەو وڵاتە ئاشکرای نەکردووە کە کام وڵات خاوەنی کەشتییەکەیە و ئەو 17 کەسەش خەڵکی کوێن.
AM:10:51:16/07/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت