لە سوەیدا شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامی هەیە
وێستگەنیوز-
لە سێیەمین رۆژی شەڕ و پێکدادان لە پارێزگای سوەیدا، شەڕ لە چوار بەرەدا بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتە 100 کەس و زیاتر لە 80 کەسیش بریندارە.
میدیاکای سوریا ئاماژەیان بەوەکردووە، شەوی رابردوو شەڕ و پێکدادانی تووند لە نێوان هۆزە چەکدارە درووزەکان و بەدەوی لە فڕۆکەخانەی سوعلە ڕووی داوە.
تۆڕی سوەیدا 24 بڵاویکردەوە، لە ئێستادا شەڕێکی قورس لە چوار بەرە بەردەوامە کە بریتین لە میحوەری سوعلە، حەزم، کەناکر و میحوەرەی تەعارە.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەش کرد، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی تەموزی 2025 لەسەر میحوەری رۆژئاوای شاری سوەیدا، لە دەوروبەری گوندی کەناکر، دەنگی تەقە و تەقینەوەی بەهێز لەوێ دەبیسترێت، پێکدادانەکان بەردەوامی هەیە.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی ناوخۆ سوریا ئاماژەی بەوەکردووە، قەدەغەی هاتووچۆ لە سوەیدا بەردەوام دەبێت و هێزە ئەمنییەکان دەچنە ناو سوەیدا.
هەروەها سەرۆکایەتی رۆحانی دروزەکان دەڵێت، "پێشوازی لە هاتنی هێزە ئەمنییەکان دەکەین"، دەشڵێت، "داوا لە چەکداران دەکەین چەکەکانیان رادەستی وەزارەتی ناوخۆی سوریا بکەن".
AM:09:12:15/07/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت