ئەردۆغان: هەموو هەوڵێک بۆ رەواندنەوەی گومانەکان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی دەدەین


وێستگەنیوز_

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هەموو هەوڵێک بۆ رەواندنەوەی گومانەکان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی دەدەن.
 
لە کۆبوونەوەی پارتەکەی دا کرد لە ئەنقەرە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت: "پرۆسەکە لە بەرژەوەندیی هەموو ناوچەکەیە و خەڵکانێک دەیانەوێ ئاستەنگ بۆ پرۆسەکە دروستبکەن".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاک پارتی، مەهەپە و دەم پارتی، سوورن لەسەر بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی و بەرپرسیارێتیی ئەم قۆناخە دەکەوێتە ئەستۆی هەموو پارتەکان".
 
ئەردۆغان دەشڵێت: "دەرگای سەردەمێکی نوێ لەبەردەم وڵاتەکەمان واڵا بووە".
 
بە وتەی سەرۆک کۆماری تورکیا: "تیرۆر زیانی دوو تریلیۆن دۆلاری پێگەیاندین، لەمەودوا ئەو پارەیە لە خزمەتگوزاریدا خەرج دەکەین".


PM:05:38:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت