نەتانیاهۆ: بە سێ مەرج رێککەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەین


وێستگەنیوز_

بنیامین نەتانیاهۆ مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و یەکێک لە مەرجەکانی ئەوەیە، نابێت ئێران خاوەنی ئەو جۆرە موشەکە بالیستیانە بێت، کە توانای گەیشتنیان بە خاکی ئیسرائیل هەیە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کە هەفتەی پشوو تومار کراوە و شەوی ڕابردوو بڵاو کرایەوە، رایگەیاندووە "پشتیوانی لە ڕێککەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ئێران دەکەم، کە سێ مەرج لە خۆبگرێت".

مەرجەکان بەگوێرەی وتەی نەتانیاهۆ ئەمانەن: "راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، وەک سەرۆک ترەمپ و من جەختی لەسەر دەکەینەوە، قەدەغەکردنی ئێران لەوەی خاوەنی مووشەکی بالیستیی بێت کە دووری زیاتر لە 480 کیلۆمەتر ببڕێت، ئەوەش بە گوێرەی پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە، مەرجی سێیەمیش دەبێت ئێران دەستبەرداری تیرۆر بێت."

ڕوون نییە مەبەستی ناتانیاهۆ لە 'ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان' کە مەودای مووشەک بە 480  کیلۆمەتر دیاری دەکەن، چییە، بەڵام ڕەنگە مەبەستی بە 'سیستەمی کۆنترۆڵی تەکنۆلۆجیای مووشەک' بێت کە لێکگەیشتنێکی نافەرمیی نێوان 35 وڵاتە بە مەبەستی سنووردارکردنی تەکنۆلۆجیای مووشەکە دوورمەوداکان. ئەو لێکگەیشتنە کە ئێران تێیدا ئەندام نییە، دەربارەی ئەو مووشەک و درۆنانەیە کە مەودایان زیاتر لە 300 کیلۆمەترە و توانای هەڵگرتنی بڕی تەقینەوەی زیاتر لە 500 کیلۆگرامیان هەیە.


PM:04:54:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت