ئەردۆ‌غان بۆ سودانی: ئامانجمان ئەوەیە تیرۆر بۆ هەمیشە لە ناوچەکە بنبڕ بکەین


وێستگەنیوز-

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە 12ی تەموزی 2025، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.


بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، "لە میانی پەیوەندییە تەلەفونییەكەی نێوان ئەردۆغان و سودانی، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان تورکیا و عێراق، هەروەها پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان تاوتوێ کراون".

ئاماژە بەوەکراوە، ئەردۆغان لای خۆیەوە باسی لەوەكردووە، پڕۆسەی چارەسەری بە هەستیارییەوە بەڕێوەدەچێت، ئامانجیان ئەوەیە "تیرۆر" بۆ هەمیشە لە ناوچەکە بنبڕ بكەن، هەنگاوەکان بەردەوام دەبن، هەروەها وریا دەبن بەرامبەر بەو کەسانەی هەوڵی تێکدانی پڕۆسەکە دەدەن.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، تورکیا و عێراق بەردەوامن لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی دەرفەتەکانی هاوکاری لە زۆر بواردا، بەتایبەتی رێگەی گەشەپێدان لەسەر بنەمای سوودی هاوبەش.


PM:10:58:12/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت