فڕۆکەخانەی مێهرئاباد: هیچ تەقینەوەیەک رووینەداوە
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی دەنگۆی روودانی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد بڵاوکرایەوە، فڕۆکەخانەکە رەتیدەکاتەوە تەقینەوە روویدابێت.
ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 12ی تەموزی 2025، فڕۆکەخانەی مێهرئاباد رایگەیاندووە، "ئەو هەواڵەی لە هەندێ میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاو کراوەتەوە کە تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد روویداوە، بە تەواوی ناڕاست و بێ بنەمایە".
ئاماژە بەوەکراوە، ستوونی دووکەڵی بینراو هیچ پەیوەندییەکی بە فڕۆکەخانەی مێهرئابادەوە نییە و ئەو شوێنەی کە باسی لێوە دەکرێت لە دەرەوەی ناوچەی فڕۆکەخانە بووە.
شایانی باسە کە لە ئێستادا هیچ رووداوێک لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد رووینەداوە و هەموو چالاکییەکانی گەشتە ئاسمانییەکان بەپێی پلان بەردەوامن.
PM:04:51:12/07/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت