درۆنه‌كانی ئۆكرانیا هاتووچۆی ئاسمانی له روسیا تێكده‌ده‌ن
وێستگه‌نیوز-
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئۆكرانیا رۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌شه‌كانیان له ئاسمانی روسیا تێكدا و به‌هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بوون گه‌شته‌كان له چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره رابگرن.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی روسیا "تاس" بڵاویكرده‌وه، گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی مۆسكۆ، شێرێمیتیڤۆ و له فڕۆكه‌خانه‌ی پولكۆڤۆ له نزیك سان پترسبۆرگ راگیراون.
هه‌روه‌ها هاتوچۆی ئاسمانی له ده‌وروبه‌ری شاری كیرۆڤ (نزیكه‌ی 800 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی مۆسكۆ) راگیرا.
سێرگی سۆبیانین، سه‌رۆكی شاره‌وانی مۆسكۆ رایگه‌یاند، به‌رگری ئاسمانی روسیا شه‌ش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانییان خسته خواره‌وه كه له پایته‌خت نزیكبوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمییه‌كان له ناوچه‌ی كالوگا له باشووری رۆژئاوای مۆسكۆ، حه‌وت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ناوبراون و دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ش له‌نزیك سانت پترسبۆرگ له رێگه‌ی به‌رگری ئاسمانییه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه.
تا ئێستا روسیا هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئۆكرانیا زیاتر له سێ ساڵه شه‌ڕی به‌رگری له دژی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه به‌رفراوانه‌كه‌ی روسیا ئه‌نجام ده‌دات.
له چوارچێوه‌ی ستراتیژییه‌كه‌یدا، ئۆكرانیا زۆرجار خاكی روسیا ده‌كاته ئامانج، به‌ڵام زیانه‌كانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئۆكرانیا به‌راوردناكرێت به‌و وێرانكارییه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كی روسیاوه به‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیادا هاتووه.
PM:11:34:06/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت