راپۆرتێك: ناتانیاهۆ داوای گه‌ره‌نتی له تره‌مپ ده‌كات بۆ دووباره هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل ئاشكرای كرد كه پێده‌چێت بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له میانی دیداری داهاتووی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای گه‌ره‌نتی بكات بۆ ئه‌گه‌ری دووباره هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران گه‌ر ته‌لئه‌بیب هه‌ست به هه‌ڵكشانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران یان چالاكییه‌كانی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بكات.
به‌گوێره‌ی ده‌سته‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ناتانیاهۆ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای ئه‌م گه‌ره‌نتیانه بكات، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له شێوه‌ی نامه‌یه‌كی نووسراو له لایه‌نی ئه‌مریكاوه بێت، كه رێگه به ئیسرائیل ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان رووبه‌ڕووی ئه‌و شته بێته‌وه كه به هه‌ڕه‌شه‌ی تارانی ده‌زانێت.
ناتانیاهۆ پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و واشنتۆن دی سی بڕوات بۆ دیدار له‌گه‌ڵ تره‌مپ، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌بێته‌وه.
دوای شه‌ڕی 12 رۆژه‌ی نێوان هه‌ردوولا، تره‌مپ رێككه‌وتنێكی گشتگیری ئاگربه‌ستی له نێوان ئیسرائیل و ئێران راگه‌یاند.
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی به‌رفراوانی كرده سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و كار گه‌یشته بۆردوومانكردنی ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌ت و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆشی گرته‌وه.
هاوكات سوپای ئه‌مریكاش هێرشی كرده‌سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی نه‌ته‌نز، فۆردۆ و ئیسفه‌هانی ئێران و رایگه‌یاند كه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی په‌كخستووه.
PM:09:48:06/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت