وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: دوای زیاتر لە 10 ساڵ گەلی سوریا جارێکی دیکە ئومێدیان بۆ گەڕایەوە
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، گەلی سوریا جارێکی دیکە ئومێدیان بۆ گەڕایەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، سوریا بۆ بەریتانیا گرنگە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەموزی 2025، دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" رایگەیاند، "دوای زیاتر لە 10 ساڵ شەڕ و چەوساندنەوە، گەلی سوریا جارێکی دیکە ئومێدیان بۆ گەڕایەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سوریا بۆ بەریتانیا گرنگە، سوریایەکی سەقامگیر مەترسی کۆچی نایاسایی و هەڕەشەی تیرۆریستی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییمان کەمدەکاتەوە".
دوێنێ شەممە 5ی تەموزی 2025، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به سه‌ردانێك گه‌یشته دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كۆماری سوریا و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆبووه‌وه.
PM:02:02:06/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت