یەمەن هێرشی کردە سەر ئیسرائیل


وێستگەنیوز-

سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەموزی 2025، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەواوی ئیسرائیل لێدراوە و بەرپەچی مووشەکێک دراوەتەوە کە لە یەمەنەوە ئاڕاستەکرابوو.

ئاماژە بەوەدراوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیان خستووەتە کار بۆ رێگریکردن لە هەر هێرشێکی دیکەی مووشەکی یان درۆن.

سوپای ئیسرائیل داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکات، پابەندی رێنماییەکانی فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ بن بە مەبەستی پاراستنییان.


AM:08:53:06/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت