یه‌كه‌م لێدوانی تره‌مپ له‌سه‌ر وه‌ڵامی حه‌ماس بۆ پێشنیازی غه‌ززه
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێیوایه كه كارێكی "باشه" كه حه‌ماس رایگه‌یاندووه، وه‌ڵامی "ئه‌رێنی"ی بۆ پێشنیازی ئاگربه‌ست له غه‌ززه داوه‌ته‌وه.
تره‌مپ له‌ناو فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا به رۆژنامه‌نووسانی وت كه ده‌كرێت "له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر غه‌ززه بكرێت".
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا ئێستا كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی ورده‌كاری وه‌ڵامه‌كه‌ی حه‌ماس پێنه‌گه‌یشتووه، وتیشی: "ده‌بێت شتێك له باره‌ی غه‌ززه بكه‌ین. پاره‌یه‌كی زۆر و هاوكارییه‌كی زۆر ده‌نێرین".
كاتێكی پێشتری ئێواره‌ی هه‌ینی، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند كه راوێژكارییه ناوخۆییه‌كانی له‌گه‌ڵ گروپ و هێزه فه‌له‌ستینیه‌كان سه‌باره‌ت به دوایین پێشنیاری نێوه‌ندگران بۆ راگرتنی هێرش بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ته‌واو كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا بزووتنه‌وه‌كه پشتڕاستی كرده‌وه كه وه‌ڵامی خۆی پێشكه‌ش به نێوه‌ندگران كردووه و روونیشی كرده‌وه كه وه‌ڵامه‌كه "ئه‌رێنی" بووه.
حه‌ماس ئاماژه‌ی به "ئاماده‌یی جددی خۆی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ بچێته خولێكی دانوستان له‌سه‌ر میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌م چوارچێوه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه خواسته‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین به‌دیبهێنێت و كۆتایی به هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر غه‌ززه بهێنێت".
AM:09:16:05/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت