تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی لەڕێگەی وشکانییەوە ئێرانیان بەجێ هێشت
وێستگەنیوز_
تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی لەڕێگەی وشکانییەوە ئێرانیان بەجێ هێشت و گەڕانەوە بێ ئەوەی بتوانن بچنە ناو وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ هەینی 4ـی 7ـی 2025، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، بەهۆکاری ئەمنی، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە، بەمەش کۆتاییان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسەکە و ئێران هێنا.
ئاماژەی بەوە کردووە، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمیی لە ترسی سەلامەتی گیانی خۆیان ئێرانیان بەجێهێشت.
ڕۆژنامەکە دەڵێت: تیمەکە لەڕێگەی وشکانییەوە ئێرانیان جێهێشتووە لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی دەستی پێکردەوە پاش ئەوەی لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە وەستابوو.
ئاشکراشی کردووە، تیمەکە نەیانتوانیووە بگەنە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام توانییان چاودێرانی خۆیان بپارێزن.
PM:05:18:04/07/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت