پوتین بۆ ترەمپ: رووسیا دەستبەرداری ئامانجەکانی نابێت لە ئۆکرانیا
وێستگەنیوز- AFP
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تەموزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
کۆشکی کرێملین لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی رووسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی رووسیا جەختی لەسەر پێویستی چارەسەکردنی ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە بە رێگەی دیپلۆماسی، بە تایبەت شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسرائیل".
ئاماژە بەوەکراوە، پوتین بە ترەمپی وت، رووسیا دەستبەرداری ئامانجەکانی نابێت لە ئۆکرانیا، هاوکات ئامادەیە بۆ درێژەدان بە دانوستانەکانی لەگەڵ کیێڤ.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ترەمپ جەختی کردەوە لە کۆتایی هێنان بە ململانێکانی ئۆکرانیا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە نزیکەی کاتژمیرێکی خایاند، پوتین و ترەمپ رێککەوتن لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوانیان.
PM:07:48:03/07/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت