نەتانیاهۆ: بناغەی حەماس لەناودەبەین و تەواوی بارمتەکان ئازاد دەکەین


وێستگەنیوز_

دوای 21 مانگ لە جەنگى نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماس لە کەرتی غەززە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هەڕەشەى لەناوبردن و هەڵوەشاندنەوەى یەکجارەکی بزووتنەوەکە دەکات.

هەفتەیەک پێش ئەو دانوستانانەی کە بڕیارە لەگەڵ ترەمپ لە واشنتن ئەنجامى بدات، نەتانیاهۆ رایگەیاند، "سەرجەم بارمتەکان ئازاد دەکەم و بزووتنەوەى حەماسیش بە یەکجاری لەناودەبەین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەتوانرێت ئەمە لە یەک کاتدا ئەنجام بدرێت، ئێمەش لە هەمان کاتدا ئەنجامی دەدەین. بە پێچەوانەی ئەوەی خەڵک دەیڵێن، کە ناتوانرێت حەماس لەناوببرێت، ئێمە بناغەکانیان لەناو دەبەین و کۆتاییان پێدەهێنین".

هاوکات، لە ئێستادا بزووتنەوەى حەماس تاوتوێى ئەو پێشنیازانە دەکات، کە بەنێوەندگیریی قەتەڕ و میسڕ بۆ ئاگربەست لە غەززە پێشکەشکراون.


AM:10:45:03/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو