دوای داواكارییه‌كه‌ی تره‌مپ، ناتانیاهۆ به‌ڵێنی له‌ناوبردنی حه‌ماس ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای ئاگربه‌ستی له غه‌ززه كرد، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ڵێنی دا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات و ده‌ڵێت: "حه‌ماس و حه‌ماسستان نامێنن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ڵێنی دا كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات، ئه‌مه‌ش له یه‌كه‌م لێدوانی فه‌رمیدا بوو له‌و كاته‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشنیاری ئاگربه‌ستی بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ له غه‌ززه راگه‌یاند.
ناتانیاهۆ له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وتی: "حه‌ماس نامێنێت، حه‌ماسستان نامێنێت، ناچینه‌وه سه‌ر ئه‌وه، كۆتایی هاتووه".
ڕۆژی سێشه‌ممه تره‌مپ پشتڕاستی كرده‌وه كه ئیسرائیل ڕازی بووه به مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ست كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشنیار كراوه.
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو تره‌مپ له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ كۆببێته‌وه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له حه‌ماس كرد قایل بێت به‌وه‌ی به "پێشنیاری كۆتایی" وه‌سفی كرد بۆ ئاگربه‌ستی 60 رۆژه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له غه‌ززه، كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر و میسره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
PM:07:00:02/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت