وەزیری بەرگری ئیسرائیل: چیمان بە ئێران کرد هەمان شتیش بە یەمەن دەکەین
وێستگەنیوز_
دوای ئەوەی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، چوار ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لەدژی ئیسرائیل کردووە. یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشە لە یەمەن دەکات و دەڵێت: چیمان بە ئێران کرد ئەوەش بە یەمەن دەکەین.
حووسیییەکان ئاشکرای کردووە، یەکێک لە موشەکەکان فڕۆکەخانەی بن گۆریون و هەروەها سێ شوێنی دیکەیان لە یافا و عەسقەلان و ئیلات بە درۆن بە ئامانج گرتووە.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پاش هێرشەکان، "هەڕەشەی لە حووسییەکان کرد و دووپاتی کردەوە: دوای پانکردنەوەی سەری مارەکە، نۆرەی یەمەنە، وەک تاران مامەڵەی لەگەڵ بکەین."
وتیشی: "ئێمە لە حووسییەکانی یەمەن دەدەین و هەرکەسێکیش دەستی لە دژی ئیسرائیل بەرز بکاتەوە، ئەو دەستەی دەبڕین".
AM:10:35:02/07/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت