ترەمپ: ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر ئاگربەستێکی 60 رۆژە لە غەززە دەربڕیوە
وێستگەنیوز_
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر مەرجە پێویستەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی ئاگربەستێکی 60 رۆژە لە غەززە دەربڕیوە و لەگەڵ هەموو لایەنەکان کار دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
بڕیارە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بکات. پێش کۆبوونەوەکە سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "زۆر پێداگر" دەبێت لەگەڵ نەتەنیاهو لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگ.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ بڵاوی کردووەتەوە: "قەتەرییەکان و میسرییەکان، کە هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ یارمەتیدان لە هێنانەدیی ئاشتی، ئەم پێشنیازە کۆتاییە دەگەیەننە [حەماس]. هیوادارم، لەپێناو بەرژەوەندیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، حەماس ئەم رێککەوتنە قبوڵ بکات، چونکە دۆخەکە باشتر نابێت، بەڵکو تەنیا خراپتر دەبێت."
تاوەکو ئێستا ئیسرائیل پشتڕاستی نەکردووەتەوە کە رەزامەندی لەسەر مەرجەکانی رێککەوتنەکە دەربڕیوە، هاوکات هیچ لێدوانێکیش لەلایەن حەماسەوە نییە.
AM:10:25:02/07/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت