یەکێک لە یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری زیندانی سیدنایا دەستگیرکرا


وێستگەنیوز_

ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای تەرتووس، عەقید 'سائر حوسێن'یان دەستگیر کرد، کە یەکێک لە یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری زیندانی سیدنایا بوو.

ئەمرۆ چوارشەممە 2ـی 7ـی 2025، وەزارەتی ناوخۆی سوووریا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیەوە ڕایگەیاند، دوای ئۆپەراسیۆنێکی وردی ئەمنی و لەکاتی خۆحەشاردان لە ناوچەیەکی دوور لە لادێکانی تەرتووس، عەقید سائر حوسێن، دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە،  پاش دەستگیر کردنی گواسترایەوە بۆ لایەنە پەیوەندارەکان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست.

زیندانی‌ سیدنایا له‌ گه‌وره‌ترین زیندانه‌كانی‌ سووریا بوو لە کاتی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەدا. ده‌یان هه‌زار ده‌ستگیركراوی تێدا بووه‌ توندترین و دڕندانه‌ترین جۆری سزا به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركراوان به‌كارهێنراوه‌، زیندانەکە به‌ زیندانی (سوور) ناسراوه‌ وه‌ك ئاماژه‌دان به‌ خوێنڕێژیی‌ و زۆری رێژەی کوشتنی زیندانیکراوەکان.


AM:09:18:02/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو