باخچەلی داوای زوو تەواو کردنی پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە دەکات
وێستگەنیوز_
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لەکاتی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند: پێویستە ئاشتی بەسەر ناوچەکە دا زاڵ بێت و بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەس و لایانانە توندانە بکرێت کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ.
ئەمرۆ سێشەممە،1ـی تەمووز 2025، دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند: ئەو ھێرشە قێزەونەی لە بەناو گۆڤارێکی گاڵتەجاڕیدا کراوەتە سەر پێغەمبەرمان بەتوندی سەرکۆنەی دەکەم.
سەرۆکی گشتیی مەهەپە ، دەربارەی پرۆسەی ئاشتی ئاماژەی بەوە دا، پێویستە هەرچی زووە پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە تەواو بکرێت و زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەس و لایانانە توندانە بکرێت کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هیوا و ئۆمێد بگەڕێتەوە و ئاشتیی بەسەر ناوچەکە دا زاڵ بێت؛ لەمە بەدوا گەڕانەوە نییە بۆ دواوە.
PM:08:45:01/07/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت