وتەبێژی سەرۆکایەتیی رووسیا: بەمنزیکانە کاتی گەڕی سێیەمی دانوستانەکانمان لەگەڵ ئۆکرانیا دیاری دەکەین
وێستگەنیوز-
وتەبێژی سەرۆکایەتیی رووسیا لەبارەی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا زانیاری دەخاتەڕوو و دەڵێت، "بەم نزیکانە کاتێک بۆ گەڕی سێیەمی دانوستانەکان دیاردەکەین".
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2025، دیمیتری پیسکۆف، وتەبێژی کۆشکی کرملن لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، "خێرایی دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا پەیوەستە بە هەڵوێستی ئۆکرانیا سەبارەت بە دانوستانەکان و هەوڵەکانی ئەمریکا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەم نزیکانە کاتێک بۆ گەڕی سێیەمی دانوستانەکان دیاردەکەین".
وتەکانی وتەبێژی سەرۆکایەتیی رووسیا لە کاتێکدایە، دوو خولی دانوستانی ئاشتی لەنێوان ئۆکرانیا و رووسیا لە تورکیا ئەنجام دراوە، بەڵام ئەنجامیان نەبووە، چاوەڕوان دەکرێت خولی سێیەم بەڕێوەبچێت.
PM:02:39:30/06/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت