تره‌مپ ئاماژه به هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌كات ئه‌گه‌ر نیازپاكی هه‌بێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئێران نیازپاكی پیشان بدات، پێده‌چێت سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرین.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ی ئه‌مریكیدا، تره‌مپ وتی: "ئێستا ئێران بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ناكاته‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "له ئێستادا ئێران له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ماندووه".
وتیشی: "پێش هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی، ئێران كاتی گواستنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی نه‌بووه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا روونیشیكرده‌وه كه شه‌ڕی ئه‌م دواییه زۆر قورس له‌سه‌ر ئێران كه‌وتووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "تاران چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی مابوو بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت".
هاوگات له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا تره‌مپ جه‌ختی له‌وه رده‌وه كه "پیتاندن وشه‌یه‌كی خراپه، نابێ ئێران به‌كاری بهێنێت".
له 13ی حوزه‌یرانه‌وه بۆ ماوه‌ی 12 رۆژ شه‌ڕ و هێرشی موشه‌كی و درۆن و بۆردوومانی فڕۆكه له نێوان ئێران و ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی واشنتۆن ده‌ستوه‌ردان بكات و شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌مریكا به فڕۆكه هێرشی كرده‌سه‌ر 3 دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی (فۆردۆ، ته‌نز و ئیسفه‌هان).
له وه‌ڵامدا تاران هێرشی مووشه‌كی كرده‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان له قه‌ته‌ر و عێراق، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه. دوای چه‌ند كاتژمێرێكیش له‌و وه‌ڵامه‌ی ئێران، تره‌مپ ئاگربه‌ستی له‌ناكاوی راگه‌یاند و كۆتایی به شه‌ڕه‌كه هێنا.
PM:11:48:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت