نوێنه‌ری ئێران له UN: بارودۆخی ئێستا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گونجاو نییه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌میر سه‌عید ئیروانی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (29ی حوزه‌یرانی 2025 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پڕۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له وڵاته‌كه‌ی "هه‌رگیز ناوه‌ستێت". ئه‌م لێدوانه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئێرانه سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیا ئه‌مریكییه‌كان، ئیروانی ڕه‌تیكرده‌وه هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له رافائیل گرۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی كرابێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پشكنه‌رانی ئاژانسه‌كه ناتوانن له ئێستادا بچنه ناو دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان، ئیروانی روونیكرده‌وه كه ئێران ئاماده‌یه دانوستان بكات، به‌ڵام بارودۆخی ئێستا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا "گونجاو نییه".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان بیانه‌وێت مه‌رجه‌كانیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنن، ئه‌وا دانوستان له‌گه‌ڵیان مه‌حاڵه".
PM:08:21:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت