میدیای ئێران: نزیکترین فەرماندەی چەکداریی نزیک لە قاسم سولەیمانی کوژرا


وێستگەنیوز_

میدیاکانی ئێران هەواڵی کوژرانی ئەبوفەزڵ نیکویی، ناسراو بە 'حاجی یونس'ـیان بڵاو کردەوە، کە نزیکترین فەرماندەی چەکداریی نزیک لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس بووە. 

ئەمڕۆ، یەکشەممە 29ـی حوزەیران 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند، حاجی یونس، کە یەکێک بووە لە فەرماندە باڵاکانی سوپای قودس و کەسێکی نزیکی حاجی قاسم سلێمانی، کوژراوە.

ئاژانسەکە، هەرچەندە کات و شوێنی کوژرانی ئەم فەرماندە باڵایەی سوپای قودسی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دەڵێت: کە لە جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل کوژراوە، هاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی کردووە، کە بە ڕادەیەک قاسم سولەیمانی، لە بەشێک لە کارو چالاکییەکانی ڕاوێژی پێ کردووە و بۆچوونەکانی بە هەند وەرگرتووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حاجی یونس ماوەی 8 ساڵ بەرپرسی دۆسییەی سووریا بووە و هەر لەوێش سەرپەرشتیی چالاکییەکانی سوپای قودسی کردووە و تا ڕادەیەکی زۆر شارەزایی باری سیاسی و ئابووری و تەنانەت جوگرافی و کۆمەڵایەتیی سووریا بووە".


PM:03:47:29/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت