رافائیل گرۆسی: رەنگە ئێران توانای هەبێت لە ماوەی چەند مانگێكدا پیتاندنی یۆرانێوم دەستپێبكاتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی باس لە توانای ئێران دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم.
رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریكی رایگەیاند، "سەرەڕای ئەو زیانانەی بە دامەزراوە ئەتۆمیەكانی كەوتووە بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلەوە، پێموایە ئێران توانای هەبێت لە ماوەی چەند مانگێكدا پیتاندنی یۆرانێوم دەستپێبكاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یۆرانیۆمە پیتێندراوەكەی ئێران بە تەواوەتی زیانی بەرنەكەوتووە، بەشێكی گواستراوەتەوە بۆ شوێنێكی نادیار".
لە ماوەی جەنگی ئیسرائیل و ئێراندا، ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی كردە سەر شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەكانی ئێران و دواتر ئەمریكا بەشداری جەنگەکەی کرد و بە چڕی بۆردوومانی سێ بنکەی ئەتۆمی ئێرانی کرد و زیانی پێگەیاندن.
AM:09:37:29/06/2025
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت