ڤلادیمیر پوتین: تائێستا رێککەوتن لەسەر وادە و شوێنی دانوستانەکانی خولی سێیەم لەگەڵ ئۆکرانیا نەکراوە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی رووسیا رایدەگەیەنێت، لە خولی سێیەمی دانوستانەکاندا لەگەڵ ئۆکرانیا یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن تاوتوێ دەکەین، ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا رێککەوتن لەسەر وادە و شوێنی دانوستانەکانی خولی سێیەم لەگەڵ ئۆکرانیا نەکراوە.


ئەمڕۆ هەینی 27ی حوزەیرانی 2025، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، "لە خولی سێیەمی دانوستانەکاندا لەگەڵ ئۆکرانیا یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن تاوتوێ دەکەین، هەرچەندە بۆچوونەکانی رووسیا و ئۆکرانیا دژ بەیەکن و ناکۆکی هەیە، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەوام دەبن".

لەبارەی کات و شوێنی خولی سێیەمی دانوستانەکانی ئەو دوو وڵاتە پوتین وتی، "تائێستا رێککەوتن لەسەر وادە و شوێنی دانوستانەکانی خولی سێیەم لەگەڵ ئۆکرانیا نەکراوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "سزا نەوتییەکانی ئەوروپا زیانی بە رووسیا ناگەیەنێت".

لەبارەی پەیوەندیی نێوان رووسیا و ئەمریکا وتیشی، "بەهۆی دۆناڵد ترەمپەوە ئەمریکا و رووسیا دەستیان بە نزیکبوونەوە کردووە".


PM:06:03:27/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت