چین و ئەمریکا رێککەوتنێکی ئابووری واژۆ دەکەن


وێستگەنیوز_ AFP

سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، نزیكبووینەتەوە لە رێككەوتن لەگەڵ هیندستان؛ رێککەوتنێکیش لەگەڵ چین واژۆ کراوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، نزیكبووینەتەوە لە "رێككەوتن لەگەڵ هیندستان و رێككەوتنێكمان لەگەڵ چینیش واژۆ كردووە".

بە وتەی ترەمپ، "كۆچبەرە تاوانبارەكان دیپۆرتی وڵاتەكانیان دەكەین و باج كەمدەكەینەوە".

لە بەرامبەردا، وەزارەتی بازرگانی چین رایگەیاندووە، "هیوادارین لەگەڵ ئەمریکا بگەینە رێککەوتن، چونکە گرنگییەکی زۆری بۆ هەردوو بواری ئابووری و ئەمنی دەبێت".

دەشڵێت: لەم دواییانەدا، دوای واژۆ کردنی رێککەوتنەکە، هەردوولا وردەکاری و داواکارییەکانیان پشتڕاستکردەوە، چین'ـیش کاری "پێداچوونەوە و پەسەندکردنی داواکارییەکان بۆ هەناردەکردنی کاڵا ڕێکخراوەکان دەکات ئەگەر هەردوولا پابەندبن".

وەزارەتی بازرگانی چین ڕوونیکردەوە کە "ئەم رێککەوتنە گرنگی گەورەی هەیە و لە رێگەیەوە ئەمریکا زنجیرەیەک سنووردارکردن و باج لەسەر چین هەڵدەگرێت".


AM:11:54:27/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو