عێراقچی: ئێستاش هەر کردەیەکی دەستدرێژیکارانە بۆسەر وڵاتەکەمان؛ وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئێرانی بەدوادا دێت
وێستگەنیوز_
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، هەر هێرشێکی دیکە بکرێتەوە سەر وڵاتەکەمان، جارێکی دیکە وەڵام دەدەینەوە.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رادۆسڵاو سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا، عەباس عێراقچی رایگەیاند، "هەر کردەیەکی دەستدرێژیکارانە بۆسەر وڵاتەکەمان، وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئێرانی بەدوادا دێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵوێستی بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی کە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن، ئیدانە دەکەین و ئەمەش بۆ ئەوان شەرمەزارییە. داوایان لێدەکەین کە رێبازێکی بەرپرسیارانەتر بەرامبەر بە کردەوەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، بگرنەبەر".
هەروەها عێراقچی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئەمریکا ڕێڕەوی دیپلۆماسی بۆ شەڕ گۆڕی، هەروەها هەڵوێستی دژبەیەک لە ترەمپەوە دەبیستین.
دەشڵێت: ئەمریکییەکان بێ هیوا بوون لە گەیشتن بە ئامانجەکەیان لە ڕێگەی دانوستانەکانەوە، بۆیە ڕێگەیان بە ئیسرائیل دا هێرش بکاتە سەرمان.
PM:10:46:26/06/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت