وتەبێژی کۆشکی سپی: ئێران چەند هەفتەیەكی مابوو بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بەڵام لەناومان برد


وێستگەنیوز_

وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: ئێران چەند هەفتەیەكی مابوو بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی، بەڵام چیتر تاران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت.

كارۆلینا لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێرشی سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران سەركەوتوو بوو، هەروەها بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانمان لەناو برد.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە ئارامی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەراوەتە و سەرۆک هەموو کات دژی بەرنامە ئەتۆمییەکی ئێران وەستاوەتەوە".

دەشڵێت، ئەمریکا رێگەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران دەگرێتەبەر و جیهانیش بەرەو سەقامگیری هەنگاو دەنێت.


PM:09:30:26/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو