لاڤرۆڤ: داواکارین ئاژانسی وزەی ئەتۆم بە راستگۆیی کار بکەن و ملکەچی فشاری دەرەکی نەبن
وێستگەنیوز_
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دەڵێت: وڵاته‌كه‌ی هانی ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌دات بۆ به‌رده‌وامی هاریكارییه‌كانی نێوانیان. هاوکات، هه‌ڵوێستی ئیسرائیل مایه‌ی نیگه‌رانییه.
ئەمرۆ پێنجشه‌ممه، 26ـی حوزەیرانی 2025، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ به‌رده‌وامی هاریكارییه‌كانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم به پێویست ده‌زانێت به لایه‌وه گرنگه. هاوكات داوای له ئاژانسه‌كه كرد به ڕاستگۆیی كار بكه‌ن و ملكه‌چی هیچ فشارێكی ده‌ره‌كی نه‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕێز له هه‌ڵوێستی ئێران و عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌گرن، كه به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه تاران چه‌كی ئه‌تۆمی نییه و به‌ده‌ستهێنانیی ئه‌و چه‌كه‌یشیان له به‌رنامه‌دا نییه.
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر یه‌ك له ئه‌مهریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ڕۆڵیان له نووسینه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕافائیل گرووسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم هه‌بووه و تۆنی قسه‌كردنیشی هانده‌ر بوو بۆ ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
PM:09:00:26/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت