سوپای پاسداران: چەند رۆژێک لەمەوبەر لە بۆردومانێکدا به‌رپرسی دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین له فه‌یله‌قی قودس کوژراوە
وێستگەنیوز_
سوپای پاسدارانی ئێران، كوژرانی به‌رپرسی دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین له فه‌یله‌قی قودس ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت "چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه كوژراوه".
ئەمرۆ پێنجشه‌ممه، 26ـی حوزەیرانی 2025، سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی محه‌ممه‌د سه‌عید ئیزەدی (حاجی ڕه‌مه‌زان)، به‌رپرسی دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین له فه‌یله‌قی قودسی ڕاگه‌یاند، كه "ڕۆژی شه‌ممه، 21ـی حوزه‌یران له هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر قوم كوژرابوو".
سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووه، "تەرمی حاجی ڕەمەزان لە مەزاری خاتوون مەعسوومە لە شاری پیرۆزی قوم دەنێژرێت."
حەممەد سەعید ئیزەدی، کەسایەتییەکی نزیکە لە بزووتنەوەی مقاومە لە ناوچەکە و لوبنان و فەلەستین.
محەممەد سەعید ئیزەدی، لە 10ـی 9ـی 2019ـەوە لە لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا وەک "سەرکردەی گرووپە تیرۆریستییەکان" ناوی هاتووە.
PM:08:38:26/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت