خامنه‌یی: بنكه ئه‌تۆمییه‌كانمان له‌كارنه‌كه‌وتوون
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران له یه‌كه‌م په‌یامی ڤیدیۆیی خۆیدا له دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسرائیل رایگه‌یاند كه "ئێران سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مریكادا به‌ده‌ستهێناوه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "وه‌خت بوو ئیسرائیل له‌ژێر هێرشه‌كانی ئێران‌دا دابڕمێت".
خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا چووه شه‌ڕه‌كه‌وه، چونكه هه‌ستی كرد ئه‌گه‌ر وا نه‌كات ئیسرائیل به ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت، وتیشی: "ئه‌مریكا هیچ ده‌ستكه‌وتێكی له‌م شه‌ڕه به‌ده‌ست نه‌هێنا".
وتیشی: "(دۆناڵد سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا) تره‌مپ به ئه‌نجامی لێدانه‌كانی سه‌ر شوێنه ئه‌تۆمییه‌كانمان فریو دراوه:، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "بنكه ئه‌تۆمییه‌كانمان په‌كیان نه‌كه‌وتووه".
رێبه‌ری باڵای ئێران هۆشداریشی دا و وتی: "هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران باجێكی زۆری ده‌بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئێران توانا سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیلی له‌ناوبرد... و به‌هێزی هێرشه‌كانمانی به‌خه‌یاڵدا نه‌ده‌هات".
پێشتریش هه‌ژماری رێبه‌ری ئێران له پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكرده‌وه كه وتارێكی ته‌له‌فزیۆنی پێشكه‌ش ده‌كات. هاوكات خامنه‌یی له پۆستێكدا له‌سه‌ر "X" نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنتان لێده‌كه‌م به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا".
دوای 12 رۆژ به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێككه‌وتنێكی بۆ "ئاگربه‌ستی گشتگیر و ته‌واو" له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رێككه‌وتنه‌كه "كۆتایی به جه‌نگه‌كه" ده‌هێنێت.
PM:02:01:26/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت