كۆشكی سپی شوێنی یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه‌ی ئێران راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز
كۆشكی سپی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێش هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سێ دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران یۆرانیۆمی زۆر پیتێندراوی وڵاته‌كه‌یان نه‌جووڵاندووه و رایگه‌یاند كه "له‌ژێر داروپه‌ردوودایه".
رۆژی چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ هێرشێكی توندی بۆ سه‌ر میدیاكانی ئه‌مریكا ده‌ستپێكرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتێكی هه‌واڵگری نهێنی-یان بڵاوكرده‌وه كه گومان ده‌خاته‌سه‌ر كاریگه‌ریی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانیكردن له ئیسرائیل ئه‌نجامی دا و بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی فۆردۆ (باشووری تاران) و نه‌ته‌نز و ئیسفه‌هان (ناوه‌ند)ی بۆردوومان كرد.
له دوای هێرشه‌كه بۆسه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، تره‌مپ زیاتر له جارێك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ئه‌و سێ دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه به ته‌واوی له‌ناوچوون.
به‌ڵام شاره‌زایان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان وروژاندووه كه ره‌نگه ئێران پێش هێرشه‌كه كه‌وتبێت و ئه‌م بنكه ئه‌تۆمییانه‌ی له یۆرانیۆمی زۆر پیتێندراو كه نزیكه‌ی 400 كیلۆگرامه له یۆرانیۆمی پیتێندراو به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 60، به‌تاڵكردبێته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مریكی، سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان پێشتر ئاشكرایان كردبوو كه یۆرانیۆمی پیتێندراویان له بنكه‌ی "فۆردۆ"ه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ شوێنه‌كانی دیكه.
رۆژی چوارشه‌ممه كارۆلین لیڤیت وته‌بێژی كۆشكی سپی به فۆكس نیوزی وت: "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌مریكا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه یۆرانیۆمی زۆر پیتێندراو پێش هێرشه‌كان گواستراوه‌ته‌وه".
لیڤیت پشتڕاستی كرده‌وه كه "ئه‌و زانیاریانه‌ی كه به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌مه‌یه، راپۆرتی هه‌ڵه‌ن".
وتیشی: "سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێستا له شوێنه‌كاندا هه‌یه، له ئه‌نجامی هێرشه سه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌وی شه‌ممه له ژێر داروپه‌ردووی زۆردا نێژراوه".
پێشتر رافایل گرۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، به كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "فه‌ڕه‌نسا 2"ی فه‌ره‌نسی راگه‌یاند كه "ئاژانسه‌كه له ساته‌وه‌ختی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه، چیتر توانای چاودێریكردنی ئه‌م ماده‌ییه‌ی نه‌ما".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "نامه‌وێت ئه‌و بڕوایه بده‌م كه یۆرانیۆمی پیتێنراو دیارنه‌ماوه یان شاراوه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن تۆڕی "سی ئێن ئێن"ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێرشه‌كانی ئه‌مریكا ته‌نیا چه‌ند مانگێك به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی دواخستووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له‌ناوی ببات، ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه تره‌مپ به‌رده‌وام ده‌یوت و دووباره‌ی ده‌كرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه تره‌مپی توڕه كرد و به تایبه‌تی رایگه‌یاند كه پیت هێگسیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه (به‌كاتی ئه‌مریكا) كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازده‌كات، به مه‌به‌ستی "به‌رگریكردن له كه‌رامه‌تی فڕۆكه‌وانه مه‌زنه ئه‌مریكییه‌كانمان" وه‌ك خۆی ده‌ڵێت.
AM:08:32:26/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 9032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت