ترەمپ: پێموانییە لەمەودوا ئیسرائیل و ئێران هێرش بکەنە سەر یەکتر


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێیان وایە لەمەودوا ئیسرائیل و ئێران هێرش بکەنە سەر یەکتر، ئاماژە بەوەشدەکات، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەن.


ئەمرۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە لاهای رایگەیاند، "ئەو لێدانانەی ئەمریکا لە دژی ئێران دەستیپێکرد، زۆر سەرکەوتوو بوون و رێگەیان دا ئاگربەستێک کە بەردەوام بێت".

ترەمپ دەڵێت، "پێموانییە لەمەودوا ئیسرائیل و ئێران هێرش بکەنە سەر یەکتر"، دەشڵێت، "هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەین".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمریکا هەمیشە دوو لەسەر سێی پێداویستییەکانی ناتۆی دابین کردووە، هەروەها باسمان لە پێویستی دابەشکردنی بارگرانی دارایی لەنێوان ئەندامانی ناتۆ کرد، وڵاتانی ئەندامیش پابەندبوون بە پێدانی پارەی خۆیان".

ئەوەشی خستەڕوو، "سەرکەوتنێکی بەرچاومان لە ئێران بەدەستهێنا، لە ئەوروپاش دوای زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکان سەرکەوتنێکی دیکە بەدەست دەهێنین".

لەبارەی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیاوە سەرۆکی ئەمریکا وتی، "دەبێت ڤلادیمێر پوتین کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنێت".

ترەمپ وتیشی، "ئیدارەی بایدن بە گەمژەیی پارەی قەرز کردووە، ئێمە قەرزەکان دەدەینەوە".


PM:06:44:25/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو