پەرلەمانی ئێران پرۆژەیاسای کۆتاییهێنان بە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسەند کرد


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی 6ـی 2025، پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای کۆتاییهێنان بە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسەند کرد. سەرۆکی پەرلەمانیش دەڵێت: خێراتر لە جاران لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بەردەوام دەبین.

لە کۆی 219 پەرلەمانتاری ئامادەبووی کۆبوونەوەکە، 210 پەرلەمانتار بە (بەڵێ) دەنگیان بە پرۆژەیاساکە دا، تەنیا دوو پەرلەمانتار دەنگیان (نەخێر) بوو. بە گوێرەی پرۆژەیاساکە، هیچ کەسێک لە ئێران بۆی نییە هاوکاریی ئاژانسەکە و نوێنەرانی بکات؛ هەر کەسێکیش سەرپێچی بڕیارەکە بکات، بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.

لەو بارەوە محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا رایگەیاند، "بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمیی ئێران خێراتر لە جاران بەرەوپێش دەڕوات و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران تا ئەو کاتەی لە ڕووی ئاساشیەوە گەرەنتی دەکرێت، هەموو هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هەڵدەپسێرێت".

لەبارەی شەڕی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە کرد "ئەمریکا خۆڕاگریی گەلی ئێرانی بینی کە بەو نمایشەی کردی، خۆی لە دۆخەکان دەرباز کرد".


AM:10:57:25/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو