ئێران پرسە بۆ فەرماندە و زانا ئەتۆمییە کوژراوەکان دەگێڕێت
وێستگەنیوز_
ئێران لە تاران پرسەیەک بۆ ئەو فەرماندە و زانایانەی کە لە جەنگی ئیسرائیلدا کوژراون دەگێڕێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئێرنا، رۆژی پێنجشەممە 26ـی 6ـی 2025، رێورەسمی بەخاكسپاردنی حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران لە ئەسفەهان بەرێوەدەچێت.
رۆژی شەممەش 28ـی 6، رێورەسمێكی دیکەی فەرمی لە تاران رێكدەخریت بۆ بەن خاكسپاردنی ئەو فەرماندە سەربازیی و زانا ئەتۆمییانەی كە لە جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژران و رێورەسمەكە لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانییەوە دەستپێدەكات.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی 6ـی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی ئێران، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زاناکانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرامبەردا ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر حەیفا و تەلئەبیب، بەو جۆرە جەنگێکی 12 رۆژەی پڕ گرژی لە نێوان ئەو وڵاتەدا دروستبوو، لە کۆتاییشدا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا؛ ئاگربەست راگەیەندرا و کۆتایی بە جەنگەکە هێنرا.
AM:10:04:25/06/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت