سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا: قبوڵکردنی ئۆکرانیا، یەکێتی ئەوروپا دەخاتە نێو ململانێی راستەوخۆوە لەگەڵ رووسیادا


وێستگەنیوز_

ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا سەبارەت بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: ئامانجی دامەزراندنی یەکێتی ئەوروپا گەیشتن بە ئاشتی بووە، نەک ململانێ.

لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڤیکتۆر ئۆربان نووسیویەتی: یەکێتی ئەوروپا بۆ هێنانەدی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە دامەزراوە و بە ئەندام وەرگرتنی هەر وڵاتێک، کە لە لەگەڵ ڕووسیا لە جەنگدایە، بە دڵنیاییەوە ڕێکخراوەکە دەخاتە نێو ململانێی ڕاستەوخۆ.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "نادادپەروەرییە چاوەڕوانی مەترسییەکی لەو شێوەیە لە هەر وڵاتێکی ئەندام بکرێت".

ئەمە دوای ئەوە دێت، ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای کرد کە، یەکێتی ئەورووپا دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ کیێڤ خێراتر بکات.

زیلێنسکی هەنگاریای تۆمەتبار کردووە بەوەی چەندان جار ڕەتیکردووەتەوە پشتگیری لە هەوڵەکانی بە یەندامبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆوە بکات.

لە بەرامبەردا پێشتریش ڤیکتۆر ئۆربان دووپاتی کردووەتەوە، یەکێتیی ئەوروپا هەوڵدەدات پێش ساڵی 2030 ئۆکرانیا بە ئەندام وەرگرێت، بەڵام هەنگاریا قسەی کۆتایی دەبێت. هۆشداریشیدا لەوەی کە ئەم جۆرە هەنگاوە ئابووریی هەنگاریا لەناو دەبات هەر بۆیە "بەبێ ڕازی بوونی هەنگاریا، کیێڤ هەرگیز ناتوانێت ببێتە ئەندامی یەکێتییەکە".


AM:09:37:25/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو