نەتەنیاهۆ: مەترسی ئێرانمان لەسەر ئیسرائیل نەهێشت
وێستگەنیوز_
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "گورزێکمان لە ئێران دا لە مێژوودا نەیبینوە". دەشڵێت، "زانا ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەنێو بردن."
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، مەترسیی ئێرانیان لەسەر ئیسرائیل نەهێشتووە و هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران لە مێژوودا وێنەی نەبووە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باس لە رۆڵی دۆناڵد ترەمپیش لە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران کرد و وتی: "ئیسرائیل لە مێژوودا دۆستێکی هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپی بەخۆیەوە نەبینیوە."
سەبارەت بە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران، رایگەیاند: "زۆر لە سەرکردە و زانا ئەتۆمییەکانی ئێرانمان کوشت، ئێران زیانێکی گەورەی کرد."
ئاماژەی بەوەشکرد، "توانیمان بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تێکبدەین، چیتر مەترسی ئێرانمان لەسەر ئیسرائیل نەهێشت. بۆ لەمەودواش بەردەوامیش دەبین لەسەر هەوڵەکانمان لە ناوچەکەدا، هەموو ئەوانەی ئازاریان داین، دەستیان لێدەوەشێنین و هاوکاری ئەوانەش دەکەین کە هاوکارمان بوون."
دووپاتیشی کردەوە کە، "هەموو خولەکێک لە هەوڵداین بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە هەر شوێنێک بن".
PM:10:01:24/06/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت