نوێنەری کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات


وێستگەنیوز_

پاش بڕیاری راگرتنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لایەن کۆنگرێسی وڵاتەکەی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید کرا.

ئەمرۆ سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، بادی کارتەر، نوێنەری کۆمارییەکان لە ویلایەتی جۆرجیا لە کۆنگرێسی ئەمریکا، نامەیەکی بۆ لیژنەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نووسیوە و دەڵێت: "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆڵێکی بەرچاو و مێژوویی لە کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران گێڕاوە، ڕۆڵی سەرەکی لە دەستەبەرکردنی ڕێککەوتنێکی خێرا لە نێوان ئیسرائیل و ئێران هەبووە، کە زۆر کەس بە ئەستەمیان دەزانی، ئەو بوێرانە و یەکلاکەرەوانە بەرنامەی ئەتۆمییەکانی ئێرانی ڕاگرت و ئێرانی لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بێبەش کرد".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرکردایەتیکردنی دۆناڵد ترەمپ لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکان نموونەی ئەو تایبەتمەندانەیە کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە مەرجی زانیووە، لەوانیش  هەوڵدان بۆ ئاشتی، ڕێگریکردن لە شەڕ و پێشخستنی هاوسەنگی نێودەوڵەتی.

ئەو ئەندامەی کۆنگرێس لە کۆتایی نامەکەیدا دەڵێت: ترەمپ دووبارەی هیوای بە جیهان بەخشی، بۆیە، من دۆناڵد ترەمپ، 47 هەمین سەرۆکی ئەمریکا بۆ بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکەم.


PM:08:50:24/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو