تره‌مپ: نامه‌وێت رژێم له ئێران‌دا بگۆڕدرێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نایه‌وێت "گۆڕانكاری ڕژێم" له ئێران ببینێت و رایگه‌یاند، ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئاژاوه‌گێڕی.
تره‌مپ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌رێگادا بۆ لوتكه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له لاهای وتی: "كه ئێران نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی".
باسی له‌وه‌شكرد كه ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردووه و پێشنیازی هاوكاریی كرد له پرسی ئێران‌دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل رۆژی سێشه‌ممه دامه‌زراوه‌یه‌كی راداری له نزیك تاران تێكشكاندووه، ئه‌مه‌ش له كاردانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به پێشێلكردنی ئاگربه‌ستی ئێران ناوی برد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ كرد، خۆی له هێرشی زیاتر به‌دوور گرت.
PM:06:17:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت