سه‌رۆكی ئێران: ئیسرائیل ئاگربه‌ست پێشێل نه‌كات، پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئاگربه‌ست پێشێل نه‌كات ئه‌وا ئێرانیش پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ـی حوزه‌یرانی 2025، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم، سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا، وتی: "ئێران ئاماده‌یه بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئاگربه‌ست پێشێل نه‌كات ئه‌وا ئێرانیش پێشێلی ناكات و پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه ده‌بێت".
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئێران باسی له‌وه كرد كه "ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانی، نیازیان وابوو سوود له ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئێران وه‌ربگرن، به‌ڵام هاووڵاتیانی ئێران سه‌لماندیان سه‌ره‌ڕای كێشه و گرفته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر هێرشی دوژمن یه‌كدڵ و یه‌كده‌نگن".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنێكی بۆ "ئاگربه‌ستی گشتگیر و ته‌واو" له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رێككه‌وتنه‌كه "كۆتایی به جه‌نگه‌كه" ده‌هێنێت.
PM:05:14:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت