كوڕی شای پێشووی ئێران هۆشداری ده‌داته وڵاتانی رۆژئاوا و داواكاری هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
ره‌زا په‌هله‌وی كوڕی شای پێشووی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێس، داوای له وڵاتانی رۆژئاوا كرد كه له‌ڕێی پێشنیاركردنی دانوستان "ده‌رفه‌تی رزگاربوون" به سه‌ركردایه‌تی ئێستای ئێران نه‌ده‌ن له كاتێكدا كه دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا پێده‌چێت "سیسته‌مه‌كه به‌ره‌و رووخان بچێت".
كوڕی شای كۆچكردوو محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی كه له ساڵی 1979 له لایه‌ن شۆڕشی ئیسلامییه‌وه له‌سه‌ر كار لابرا، باسی له‌وه كرد كه وڵاتانی زلهێزی ده‌ره‌كی، ئێستا ده‌رفه‌تێكیان بۆ ره‌خساوه كه ئه‌و شته‌ی به "ساتی (روخان)ی دیواری به‌رلین"ی ئێران وه‌سفی كرد، بقۆزنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل له ماوه‌ی 12 رۆژی رابردوودا سه‌ركرده‌كانی كۆماری ئیسلامی لاواز كردووه.
وتیشی: "ناتوانم به خه‌یاڵمدا بێت كه ده‌سه‌ڵاتێك كه تواناكانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه و به كرده‌وه سوكایه‌تی پێكراوه، له دۆخێكدایه كه رێگه به‌خۆی بدات ده‌ست به ئه‌نجامدانی گفتووگۆی زیاتر بكات".
ره‌زا په‌هله‌وی ته‌مه‌ن (64 ساڵ) كه میراتگری ته‌ختی شاهانه‌ی باوكیه‌تی و ئێستا له ئه‌مریكا نیشته‌جێیه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كۆماری ئیسلامی له دانوستان له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا "جار له دوای جار... فێڵ" ده‌كات.
بۆ وڵاتانی رۆژئاوا وتیشی: "ئه‌م رژێمه خه‌ریكه ده‌ڕوخێت... ده‌توانن ئاسانكاری بكه‌ن به‌وه‌ی ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ ئه‌وان (خه‌ڵك) بن نه‌ك ده‌رفه‌تی ژیان بده‌ن به‌م رژێمه، تا بتوانێت به‌رده‌وام بێت".
راشیگه‌یاند كه "كۆتایی رژێم نزیكه... ئه‌مه ساته‌وه‌ختی دیواری به‌رلینه" له ئێران، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به رووخانی دیواری به‌رلین له ساڵی 1989دا له رووداوێكدا كه هێمای رووخانی دیكتاتۆریه‌ته‌كان بوو له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و كاردانه‌وه‌كانی بووه هۆی رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت.
ره‌زا په‌هله‌وی باسی له‌وه‌شكرد كه زانیاریی هه‌یه كه خامنه‌یی له په‌ناگه‌یه‌كی به‌هێزدا له‌ژێرزه‌وی خۆی شاردووه‌ته‌وه و "به‌داخه‌وه خه‌ڵكی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "راپۆرتی متمانه‌پێكراو"ی پێگه‌یشتووه كه به‌رپرسانی باڵا و به‌شێك له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی رێبه‌ری باڵای ئێران به‌دوای رێگایه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ هه‌ڵاتن له ئێران.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئاماژه‌ی له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پێگه‌یشتووه و خواستی خۆیان بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌ربڕیوه، وتیشی: "له نێو سوپا و ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه ده‌ستیان كردووه به په‌یوه‌ندیكردن به ئێمه‌وه".
كاتێكی پێشتری رۆژی دووشه‌ممه، په‌هله‌وی دامه‌زراندنی "كه‌ناڵێكی فه‌رمی"ی راگه‌یاند كه وه‌ك پلاتفۆرمێكی پارێزراوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داواكارییه "زۆره‌كان"ی كه‌سایه‌تییه‌كان له سوپا، ئاسایش و پۆلیس.
له كاتێكدا كه په‌هله‌وی چه‌ندین جار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌وڵ بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له ئێران‌دا نادات، به‌ڵام ئاماده‌یی خۆی بۆ "سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌م گۆڕانكارییه نیشتمانییه" دووپاتكرده‌وه كه ئێران به‌ره‌و سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌بات.
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه دوای رووخانی كۆماری ئیسلامی، سیستمی نوێی ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماكانی (یه‌كپارچه‌یی خاكی، ئازادی تاكه‌كه‌سی و جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت" پێكدێت.
په‌هله‌وی كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێك له چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ده‌كات كه به ناكۆكی نێوانیان ناسراون، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "گه‌لی ئێران له ریفراندۆمێكی نیشتمانیدا بڕیار له‌سه‌ر فۆرمی كۆتایی ئه‌م دیموكراسیه‌ی داهاتوو ده‌دات كه ئێمه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین".
كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا كه ئایا خۆی وه‌ك سه‌رۆكی داهاتووی ئێران ده‌بینێت، له وه‌ڵامدا وتی كه ئاماده‌یه بۆ "سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌م گۆڕانكارییه. پێموانییه پێویستم به نازناوێك بێت بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م رۆڵه. گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه‌سێك بم كه بتوانێت نه‌ته‌وه‌یه‌ك كۆبكاته‌وه".
كارنامه‌ی په‌هله‌وی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پاریس هیچ دیدارێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا له‌خۆناگرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا هۆشداری داوه كه "هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی رژێم له ئێران له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه... ده‌بێته هۆی ئاژاوه‌گێڕی".
به‌ڵام په‌هله‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كاندا و رایگه‌یاند كه "ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌م له ئاسته جیاوازه‌كاندا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا ئه‌نجام داوه".
PM:03:49:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت