ته‌ندروستی ئێران نوێترین ئاماری كوژراوان و بریندارانی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2025 محه‌مه‌د ره‌زا زه‌فه‌رقه‌ندی وه‌زیری ته‌ندروستیی رایگه‌یاند كه ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه 12 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ "قه‌واره‌ی زایۆنی داگیركه‌ر" سه‌ریهه‌ڵدا تا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ "606 شه‌هید و 5هه‌زار و 332 بریندار بووه".
وتیشی: "به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه سه‌دا 95ی شه‌هیدان له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا ته‌نها 5%یان دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه".
له وتاره‌كه‌یدا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆمار و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، زه‌فه‌رقه‌ندی باسی له‌وه كرد كه "له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه تا ئێستا 24 كاتژمێری رابردوو توندوتیژیترین بووه، به‌و پێیه‌ی له‌و كاته‌دا 1342 كه‌س بریندار و 107 كه‌س شه‌هید له ئه‌نجامی بۆردومانی چڕی ئیسرائیل بۆسه‌ر ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان و دامه‌زراوه ژیارییه‌كان شه‌هیدبوون".
وه‌زیره‌كه ئاماژه‌ی به "چۆڵكردنی سێ نه‌خۆشخانه له كاتی شه‌ڕدا بۆ پاراستنی نه‌خۆشه‌كان كرد" و روونیكرده‌وه كه "به‌هۆی بۆردومانی ئیسرائیله‌وه كه ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی خاته‌م ئه‌لئه‌نبیای له تاران كرده ئامانج، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید موته‌هه‌ری بۆ سووتاوی به ته‌واوی چۆڵكرا".
ئه‌م لێدوانانه له كاتێكدایه كه ئاژانسی "رۆیته‌رز" له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند، ئێران به فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه ڕه‌نگه ڕێگه خۆش بكات بۆ كۆتاییهێنان به په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی بێ وێنه‌ی نێوان هه‌ردوولا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا.
PM:03:25:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت