کۆشکی کرێملین: رووسیا بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران


وێستگەنیوز-

کۆشکی کرێملین رایدەگەیەنێت، رووسیا بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران، ئاماژەی بەوەشکرد، پشتگیری ئاگربەستی ئێران و رووسیا دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا "کرێملین" رایگەیاند، "ئەگەر ئێران و ئیسرائیل سەرکەوتوو بن لە گەیشتن بە ئاگربەست، تەنها پێشوازی لێدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆرێک دەیانەوێت دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بقۆزنەوە بۆ کردنی نەوت بەسەر ئاگرەکەدا و تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران، جەختی لەوەشکردەوە، "رووسیا بە نیازە بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "وەزیری دەرەوەی ئێران، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیای لە نیازی ئێران بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا ئاگادار نەکردبووەوە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و هەمەلایەنە رێککەوتوون و شەڕ رادەگیرێت".

پەیامی بۆ ئێران و ئیسرائیل نارد و وتی، "ئاگربەست کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە، تکایە پێشێلی مەکەن".


PM:12:25:24/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو