ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران: دوژمنمان ناچار کرد شکست قبوڵ بکات
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەبارەی ئاگربەستەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، "هێزە چەکدارەکانمان متمانەیان بە قسەی دوژمن نییە و ئامادەن وەڵامی یەکلاکەرەوە بدەنەوە بۆ هەر هێرشێک".
ئاماژەی بەوەکرد، "وریایی بەرخۆدان و توانای دەستنیشانکردنی ساتەوەختی گونجاو و هاوپشتی و یەکگرتوویی گەلی ئێران ستراتیژی سەرەکی دوژمنی تێکشکاندووە".
ئەوەشی وت، "بە هۆشیاری گەلەکەمان و خۆڕاگری هێزەکانمان و سەرکردایەتی ژیرانەمان سەرکەوتنێکمان بەدەست هێنا کە دوژمنی ناچار کرد شکست قبوڵ بکات و دەستدرێژیەکانی رابگرێت".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و هەمەلایەنە رێککەوتوون و شەڕ رادەگیرێت".
پەیامی بۆ ئێران و ئیسرائیل نارد و وتی، "ئاگربەست کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە، تکایە پێشێلی مەکەن".
AM:11:52:24/06/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت