وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هێرش دەکەینە سەر ناوەڕاستی تاران
وێستگەنیوز-
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئێران پێشێلکاری ئاگربەستی کردووە، ئاماژە بەوەشدەکات، هێرش دەکەینە سەر ناوەڕاستی تاران.
دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و هەمەلایەنە رێککەوتوون و شەڕ رادەگیرێت".
پەیامی بۆ ئێران و ئیسرائیل نارد و وتی، "ئاگربەست کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە، تکایە پێشێلی مەکەن".
دوای ئەوە میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکرد، چەند مووشەکێک لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە، لەوبارەیەوە یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، "هێرش دەکەینە سەر ناوەڕاستی تاران".
ئاماژەی بەوەشکرد، "رێنمایم بە سوپای بەرگریی داوە بە تووندی وەڵامی ئەو پێشێلکاریانەی ئێران بدەنەوە کە دژی ئەو ئاگربەستە کردیان کە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند".
AM:11:35:24/06/2025
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت