بەرپرسی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران: پێشتر پلانمان داناوە بۆ ئەوەی پیشەسازی ئەتۆمی پەکی نەکەوێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، محەمەد ئیسلامی، بەرپرسی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، "پێشتر پلانمان داناوە بۆ ئەوەی پیشەسازی ئەتۆمی پەکی نەکەوێت و رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر بۆ گەڕانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکان".
بەرپرسی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، "لەئێستادا لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی زیانەکانداین".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و هەمەلایەنە رێککەوتوون و شەڕ رادەگیرێت".
پەیامی بۆ ئێران و ئیسرائیل نارد و وتی، "ئاگربەست کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە، تکایە پێشێلی مەکەن".
AM:11:10:24/06/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت