نەتانیاهو: ئیسرائیل بە پێشنیاری ترەمپ بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئێران رازی بووە
وێستگەنیوز-
دوای راگەیاندنی ئاگربەست بۆ راگرتنی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رازیبوونی بەو ئاگربەستە راگەیاند.
نووسینگەی بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئیسرائیل بە پێشنیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئێران رازی بووە، بەڵام ئیسرائیل وەڵامی هەر پێشێلکارییەکی ئاگر بەست دەداتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئیسرائیل ئامانجی خۆی لە نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی و مووشەکی ئێرانی بەدەستهێناوە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و هەمەلایەنە رێککەوتوون و شەڕ رادەگیرێت".
پەیامی بۆ ئێران و ئیسرائیل نارد و وتی، "ئاگربەست کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە، تکایە پێشێلی مەکەن".
AM:09:32:24/06/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت