بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئێران نۆ کەس کوژران


وێستگەنیوز-

سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران.


جێگری پارێزگاری گەیلان بە میدیاکانی راگەیاندووە، " لە هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای گیلان نۆ کەس کوژران و 33 کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆی ژمارەی بریندارەکانی ئەم رووداوە، پێنج کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون و 28 کەسی دیکە چارەسەرییان بۆ کراوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە".

وەک ئاماژەی پێکراوە، لە کوژراوان و برینداران 16 کەسیان ژن و منداڵ بوون.


AM:09:01:24/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو