وەزیری دەرەوەی ئێران: تائێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر ئاگربەست نەکراوە
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیدەکاتەوە هێچ رێککەوتنێک کرابێت بۆ راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا هەر "وەک ئێران چەندین جار روونیکردووەتەوە: ئیسرائیل شەڕی دژی ئێران دەستپێکردووە، نەک بە پێچەوانەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر هیچ ئاگربەستێک یان راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان نییە".
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "بەو مەرجەی رژێمی ئیسرائیل دەستدرێژییە نایاساییەکانی بۆ سەر گەلی ئێران رابگرێت، کە لە کاژێر 4:00ـی بەرەبەیانی بە کاتی تاران درەنگتر نەبێت، ئێمە هیچ نیازێکمان نییە دوای ئەوە بەردەوام بین لە وەڵامدانەوەمان".
لە کۆتاییدا نووسیویەتی، "بڕیاری کۆتایی لەسەر راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان دواتر دەدرێت".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و هەمەلایەنە رێککەوتوون و شەڕ رادەگیرێت".
AM:08:22:24/06/2025
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت